ستۆدیۆ8

لە سیناریۆوە بۆ سپۆتلایت

ئێمە خەونە سینەماییەکان رووناک دەکەینەوە

ستۆدیۆ8

ستودیۆ8، پڕۆگرامێکی هەفتانەی کەناڵ8ە، لەڕێگایەوە بینەری گەشەسەندی پیشەسازی فیلمی کوردی دەبین.

گەشتێک دەکەین بەناو جیهانی فیلمەکان، لەسەر چۆنێتی بەرهەمهێنانی فیلمەکان گفتوگۆ لەگەڵ فیلمسازەکان دەکەین، یەکێک لە ئامانجەکانی کەناڵ8 تیشکخستنە سەر ئەو چیرۆکانەیە کە بەم شێوەیە نەبێت نابینرێن.

لە چوارچێوەی ئەرکەکانی کەناڵ8 بۆ بەرەو پێشبردنی فیلمسازەکانی کوردستان، پاڵپشتیی دارایی تایبەتی تەرخانکردووە بۆ بەرهەمهێنانی کورتە فیلم، دۆکیومێنتاریی و ئەنیمەیشن.

پاڵپشتییە داراییەکانی کەناڵ8 بۆ فیلمسازەکان، دوو مانگ جارێک تاوەکو 15 هەزار دۆلار دەبێت بۆ فیلمسازەکانی کوردستان لە هەموو جیهان بۆ دروستکردنی فیلمەکانیان. پاشان بەشێوەیەکی تایبەت بەرهەمەکانیان لە کەناڵ8 نمایش دەکرێن.

لە کۆتایی ساڵدا، خەڵاتی کەناڵ8 پێشکەشدەکرێت بە باشترین فیلم و فیلمسازەکان.

داواکارییەکەت پێشکەشبکە

.بە چەند دێڕێک ناردنی بیرۆکەی فیلمەکە (کورتەفیلم، دۆکیومێنتەری و ئەنیمەیشن)، رەشنوسێک لە سیناریۆکە، جەخت لەسەر ئەوە بکەرەوە بۆچی شایەنی وەبەرهێنانە، مەبەستت لە نمایشکردنی فیلمەکە بۆ چ جۆرە بینەرێکە، بڕی بودجەی پێویست چەندە بۆ بەرهەمهێنانی.

.تکایە دڵنیابە لەوەی کە هەموو زانیاریەکان دروست و نوێ بن، بۆ ئەوەی هیچ دواکەوتنێک لە پرۆسەی داواکارییەکەتدا ڕوونەدات.

.دڵنیابە لە نوێکردنەوەی سیڤیەکەت و بە ڕوونی بڕوانامە و ئەزموونی کارکردنت بنووسە.

.کاتێک فۆڕمەکەت پڕکردەوە و هەموو بەڵگەنامە پێویستەکانت هاوپێچکرد، کلیک لە دوگمەی "ناردن" بکە لە خوارەوە. بەمشێوەیە داواکاری و هاوپێچەکان وەردەگیرێن.