جەیک سولیڤان: نزیکین لە رێککەوتنی غەززە

جەیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی

جەیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا رایگەیاند، نزیکن لە رێککەوتنی ئاگربەستی غەززە و ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان و بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی قەتەر و میسر دەکات.

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، کە حەوتەمین جارە سەردانی ئیسرائیل دەکات، لە تەلئەڤیڤەوە بە رۆژنامەوانانی راگەیاند، هەوڵەکانیان چڕ کردووەتەوە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی ئاگربەستی غەززە و لە قۆناغی کۆتایی نزیکبوونەتەوە.

سولیڤان راشیگەیاند، بنیامین نەتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەموو ئامادەییەکی نیشانداوە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەپێناوی گێڕانەوەی بارمتە ئیسرائیلییەکان.

رەتیشیکردەوە، نەتانیاهوو دەستی دەستی بە ناوبژیوانانی ئاگربەستی غەززە کردبێت تاوەکو هاتنی ترەمپ بۆ سەر کورسیی سەرۆکایەتیی ئەمریکا.

سولیڤان جەختیکردەوە وەک ئەمریکییەکان ئەو هەستەیان لا دروستنەبووە.

ئەوەشی ئاشکراکرد، گفتوگۆکانیان لە قۆناغێک نزیکبووەتەوە کە رێککەوتنی لێدەکەوێتەوە و پێدەچێت کۆتایی ئەم مانگە ئەنجامی باش رابگەیەنن.

جەنگی غەززە، ماوەی زیاتر لە 14 مانگە دەستیپێکردووە و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا 44 هەزار و 835 کەس کوژراون و زیاتر لە 100 هەزار کەسیش برینداربوون.