بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار دابەزینی تۆمارکرد و بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بە 151 هەزار و 200 دینارە، لەکاتێکدا دوێنێ 23ـى بە زیاتر لە 150 هەزار دینار فرۆشراوە.
کەیفی خۆشناو، گوتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر بەکەناڵ8ـی گوت:"بڕیارێکی بانکی ناوەندی بۆ توندکردنەوەی رێکارەکانی فرۆشتنی دۆلار بە بانک و کۆمپانیاکان، هۆکاری دابەزینی دینار و زیادبوونی خواستە لەسەر دۆلار".
گوتیشی:" نادڵنیایی سیاسیی لە عێراق، کاریگەری لەسەر بازاڕ هەیە و خواستی لەسەر کڕینی دۆلار زیادکردووە، لە لایەکی دیکەوە پشووەکان و زیادبوونی خواستی گەشتکردن، هۆکاری دیکەن، بۆئەوەی خەڵکی دۆلاری زیاتر بکڕن".
بانکی ناوەندیی عێراق لە ساڵی نوێوە رێکارەکانی فرۆشتنی دۆلار توندتر دەکاتەوە و مەرجی نوێ زیاد دەکات بۆ فرۆشتنی دۆلار بە بانک و کۆمپانیاکان، لەپێناو سنووردارکردنی وەک بانکى ناوەندى دەڵێت، رێکارەکان لەپێناو سنووردارکردنی قۆرخکاریی دۆلار لە لایەن کۆمپانیاکان و مامەڵەکارانەوەیە.