فیلمی "Babygirl" وەڵامدانەوەی خەونەکەی ستانلی کوبریکە
حەسەن فەلاح 25/12/2024

خانمە دەرهێنەری فیلمی "Babygirl" هالینا رەینس، لە سایەی فیلمەکەیدا ئاوڕ لە خەونی ئەو کارەکتەرە دەداتەوە کە نیکۆڵ کیدمان دەیان ساڵ لەمەوبەر رۆڵەکەی گێڕاوە.
بە گوتەی هالینا رەینس، فیلمی بەیبیگێڵ، کە خانمە ئەکتەری دیاری ئوسترالی-ئەمریکی "نیکۆل کیدمان" رۆڵی سەرەکیی تێدا گێڕاوە، فیلمێکە بۆ وەڵامدانەوەی شاکارەکەی ستانلی کوبریک "Eyes Wide Shut".

ئاماژە بەوەش دەدات، بینەرانی فیلمەکەی کوبریک هەمووان دەزانن ئەو کارەکتەرەی نیکۆل کیدمان رۆڵەکەی گێڕا، خەونێکی سەرشێتانەی هەبوو، لەم فیلمەدا وەڵامی ئەو خەونەم داوەتەوە و کیدمانم خستووەتە کەشی ئەو خەونەی لە فیلمەکەی کوبریکدا دیویەتی.

loading....