گۆرانی Last Christmas بۆ ماوەی 40 ساڵ دەبێت پێشەنگی گۆرانییەکانی کریسمسە لە جیهاندا

test

ئەم گۆرانییە ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد بۆ مانەوەی لە ریزبەندی تۆپ تێن و پلەی یەکەم و دووەم بۆ زۆرترین ماوە کە تاکو ئێستا 40 ساڵی خایاندووە.

هەموو ساڵێک لەگەڵ نزیک بوونەوەی یادی کریسمس و سەری ساڵی نوێ، چەند گۆرانییەک بەردەوام گوێیان لێدەگیرێت، ساڵانە لە پێگە ئەلکترۆنی و رۆژنامە بەناوبانگەکانی جیهاندا یەک گۆرانی لە ساڵی 1984 ەو ەتاکو ئێستا وەکو خۆی هەمیشە لە ریزبەندییەکاندا بە پلەی یەکەم دێت ئەویش گۆرانی (Last Christmas) کە هەردوو گۆرانیبێژی بەریتانی (جۆرج مایکڵ و ئاندرۆ ریجیلی) لە ژێر ناوی (WHAM) لە ساڵی 1984 ئەم گۆرانییەیان بڵاوکردەوە، رەخنەگران هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە ئاواز و میلۆدی و تێکستی گۆرانییەکە و کلیپەکە گونجاوترین بووە تاکو ئێستا کە گوزارشت بکات لە یادێکی وەکو کریسمس.

گۆرانی (کریسمسی رابردوو) لە نوسین و بەرهەمهێنانی گۆارنیبێژی بەریتانی (جۆرج مایکل)ە، لە 3 ی دێسەمبەری ساڵی 1984 بڵاو کرایەوە و یەکسەر بەهەموو جیهاندا وەکو باشترین گۆرانی بۆ کریسمس بڵاو بوویەوە، ئەم گۆرانییە لەکاتی بڵاو بوونەوەیدا لە بەریتانیا بۆ ماوەی 5  هەفتە لەسەر یەک وەکو گۆرانی تاک لە ریزبەندی دووەمدا مایەوە دوای ئەوەی گۆرانی Do They Know It's Christmas تیپی Band Aid لە ریزبەندی یەکەمدا خستییە ریزبەندی دووەمەوە  کە مایکڵ خۆشی تێیدا بەشدارە. ئەم گۆرانییە بۆ چەندین ساڵ لەسەر یەک لە ریزبەندی یەکەمدا مایەوە بە پڕفرۆشترین گۆرانی کریسمس 1.9 ملیۆن کۆپی لێفرۆشراوە بێجگە لە ژمارەی پەخشکردنەکانی، لە هەفتەی کۆتایی ساڵی 2020 لە بەریتانیا 9.2 ملیۆن جار پەخشکراوە، لە ساڵی 2023  و 2024 بۆ ماوەی 2 ساڵ لەسەر یەک نازناوی ژمارە یەکی پێدراوە. لە دەرەوەی بەریتانیاش لە 14 وڵاتی جیهاندا لەوانە ئوستورالیا و کەنەدا و ئەمریکا لە تۆپ تێنی گۆرانییەکاندا بوو. لە ساڵی 2021 دا (WHAM) هەموو داهاتەکانی ئەم گۆرانییەی بەخشی بە سندووقی  فریاکەوتنی برسێتی لە ئەسیوپیا. لە بەریتانیا و جیهاندا لە پەلەی یەکەمدا دێت لە زۆرترین پەخشکردن و گوێگرتن لە گۆرانییەکی کریسمس لە سەدەی 21 دا.

گۆرانی  (Last Christmas) سەرەتا لە ساڵی 1983 ەوە دەستی پێکرد، کاتێک جۆرج مایکڵ و ئاندرۆ ریجیلی سەردانی دایک و باوکی مایکڵیان کرد و لە ژوورە نوستنەکەی خۆی مایکڵ گۆرانییەکەی بۆ ئاندرۆ ووت، لە ئەنجامدا ئاندرۆ ووتی (ئەمە ساتێکی سەرسوڕهێنەرە).

گۆرانییەکە لە ئابی ساڵی 1984 دا لە ستۆدیۆکانی (Advision) ئەدڤیژن لە لەندەن لە ئینگلتەرا تۆمارکرا، گۆرانییەکە لە نوسینی جۆرج مایکڵ بوو هەروەها هەرهەموو ئامێرەکانی ناو گۆرانییەکەی بەتەنیا خۆی ژەنیوێتی، بە ئامێرەکانی سینتی سایزەری جۆری Roland Juno-60 synth و درامزی ئەلکترۆنی جۆری LinnDrum و sleigh bells.  

ئەم گۆرانییە ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد بۆ مانەوەی لە ریزبەندی تۆپ تێن و پلەی یەکەم و دووەم بۆ زۆرترین ماوە کە تاکو ئێستا 40 ساڵی خایاندووە.

https://www.youtube.com/watch?v=rdBF5seCfwg
loading....