کریستۆفەر نۆلان سەرقاڵی دەرهێنانی داستانێکی یۆنانییە
حەسەن فەلاح 26/12/2024

کریستۆفەر نۆلان، ئاوڕ لە داستانە یۆنانییەکان دەداتەوە و فیلمی داهاتووی لەسەر بنەمای شیعرە دێرینەکان دادەمەزرێنێت.
کریستۆفەر نۆلان، گەورە دەرهێنەری بەریتانیا و جیهان، سەرقاڵی دەرهێنانی فیلمێکی نوێیە لەسەر بنەمای داستانە شیعرییەکانی یۆنان و بەرهەمهێنانی دەستیپێکردووە.

فیلمەکە داستانی "The Odyssey" شاعیری دیاری یۆنان "هۆمەر"ـە، کە بڕیارە مانگی تەممووزی ساڵی 2026 لە ئاستی جیهانییدا بڵاوببێتەوە.
کۆمپانیای یونیڤێرساڵ، کە بەرهەمهێنەری ئەم فیلمەی نۆلانە، بەشێوەیەکی فەرمیی بەرهەمهێنانی ئەم فیلمەی راگەیاند و لە ئاستی جیهانییدا دەنگدانەوەی دروستکردووە، کە ئاماژە بەوە دەدەن؛ لە چەندین وڵاتی جیاوازی جیهان فیلمەکە بە تەکنەلۆجیای ئایماکس تۆماردەکرێت.
loading....