مۆریس راڤێل.. داهێنەر و ئەستێرەی دیاری موزیکی فەڕەنسا

test

مۆریس راڤێل، یەکێکە لە دیارترین موزیکدانەر و پیانۆژەنەکانی فەڕەنسا و جیهان، خاوەنی شێوازێکی تایبەت و ناباوی کلاسیکی بووە و ناوبانگەکەی پێ دەرکردووە.

مۆریس راڤێل، رێکەوتی حەوتی ئازاری 1875 لە فەڕەنسا لەدایکبووە، لە کۆتایی سەدەی نۆزدەیەم تاوەکو نیوەی بیستەم، کارە هونەرییەکانی ئەنجامداوە و لەڕێگەی داهێنانی شێوازی موزیکی، بە تێکەڵکردنی موزیکی کلاسیکی و موزیکی باو ناوبانگی پەیداکردووە.

لە سایەی خێزانێکی هونەرییدا، کە باوکی پیانۆژەن و دایکی گۆرانیبێژ بووە، راڤێل لە ئاستی هونەردا گەشەیکردووە، کاریگەریی خێزانەکەی پاڵنەر بووە بۆ دروستبوونی گۆشەنیگایەکی جیاواز و ناباو بۆ موزیک و گۆرانییە نەریتییەکان.

لە تەمەنی 12 ساڵییدا راڤێل یەکەم پارچەی موزیکیی داناوە، پاشان لە کۆنسێرڤاتواری پاریس خوێندوویەتی و بووە بە یەکێک لە خوێندکارە بەناوبانگ و زۆر باشەکان، ساڵی 1901 توانیویەتی خەڵاتی باڵای رۆما بباتەوە و حکومەتی فەڕەنسا تێچووی خوێندن و مانەوەی لە رۆما تەرخانکردووە و ئەمە پاڵنەر بووە بۆ پێگەیاندنی وەکو موزیکدانەرێکی باڵا.

لەماوەی ژیانی هونەریی خۆیدا، توانیویەتی بەنزیکەی 90 کاری موزیکیی بەرهەمبهێنێت و لە ئاستی هونەرمەندانی موزیکی نوێ و کلاسیکییدا ناوی بە نەمریی بهێڵێتەوە.

راڤێل، رێکەوتی 28ی کانوونی یەکەمی 1937، لە تەمەنی 62 ساڵییدا کۆچیدوایی کردووە.

loading....