زانیاریی نوێ لەبارەی مووچەی دوو مانگی کۆتایی ئەمساڵ

test

شاندی دارایی هەرێمی کوردستان لە بەغداد گەڕاوەتەوە و بڕیارە ئەمڕۆ چارەنووسی مووچەی مانگەکانی 11 و 12ـی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان یەکلابکرێتەوە.

سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی ئابووریی عێراق بە کەناڵ8ـی راگەیاند، "ئەمڕۆ پاش کۆبوونەوەی ئەنجوومەنى ئابووری، بڕیار لەسەر چارەنووسی مووچە دەدرێت و دەرئەنجامەکان دەردەکەون".

هاوکات، بەگوێرەی سەرچاوەیەکی کەناڵ8 لە بەغداد، شاندی دارایی هەرێمی کوردستان لەماوەی سەردانەکەی بۆ بەغداد لەگەڵ لیژنەی دارایی کۆبووەتەوە و لیستی مووچە بە وردبینیی تەواوەوە دراوەتە وەزارەتی دارایی عێراق، بەڵام لەماوەی سەردانەکەدا ئەندامانى شاندەکە تەیف سامی، وەزیری داراییان نەبینیوە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ8، ئێستا کێشەی پارەی نەختینە لە عێراق بوونی هەیە و تاوەکو ئێستاش مووچەی مانگی 12 بە مووچەخۆرانی پارێزگاکانی دیکەی عێراق نەدراوە و چاوەڕواندەکرێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشکردنی بکرێت، زۆربەی مووچەخۆرانیش لەڕێگەی کارتی ئەلیکترۆنییەوە پارە دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان، بۆیە گرفتی کەمیی پارەی نەختینە ئاسانتر چارەسەر دەبێت بۆ مووچەخۆرانی عێراق.

سەرچاوەیەکی باڵای وەزارەتى دارایی عێراق بە کەناڵ8ـی راگەیاند، ئەو 430 ملیار دینارەى پێشتر بڕیاری خەرجکردنى درابوو، بەئەگەرێکی زۆرەوە پێش ساڵی تازە بۆ مووچەی مانگى 11 خەرجدەکرێت، بەڵام مووچەى مانگى 12 ناردنى پارەکەی و دابەشکردنى دەکەوێتە ساڵی نوێوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، راگرتنی وادەی خەرجییە داراییەکان نزیکە و ساڵانی رابردوو لە 25ـی مانگەوە راگیراوە.

loading....