هامیڵتۆن لە فێراری ئاگادار دەکرێتەوە

test

دوای ئەوەی لە مانگی یەکی 2024، لیویس هامیڵتۆنی بەریتانی و شۆفێری بەناوبانگی فۆرمولا وەن بە فەرمی لە تیمی مێرسیدسەوە پەیوەندی کرد بە تیمی فێرارییەوە، ئەمەش کاردانەوەی جیاوازی هاندەرانی لێکەوتەوە.

هامیڵتۆنی هەشتجار پاڵەوانی فۆرمولا وەن بۆ وەرزی 2025 لەگەڵ فێراری دەستپێدەکات، دوای ئەوەی دەیەیەکی لە تیمی مێرسیدس بەسەربرد و زۆرترین ناسناوەکانی بردەوە، بەڵام چاڵێنجی فێراری بۆ شۆفێرە بەریتانییەکە قورسترە.

هامیلتۆن لەدوای پشکنینەکان و تاقیکردنەوەکانی لەگەڵ ئۆتۆمبێلی فێراری، ئاگادار دەکرێتەوە لەوەی ئەم وەرزە دەبێت جیاواز بێت و ئاستێکی بەرزتر پێشکەشبکات.

تیمی فێراری چی بە هامیڵتۆن دەڵێن؟

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە کە تیمی فێراری بە لیویس'یان گوتووە نابێت هەمان ئاستی دوایین ئەم دوو ساڵەی مێرسیدس دووبارە بکاتەوە، چونکە تیمە ئیتاڵییەکە دەیانەوێت بگەڕێنەوە سەر رێڕەوی بەدەستهێنانی ناسناوەکان.

ئەوەی زیاتر پەستانی بۆ هامیڵتۆن دروست کردووە تەمەنییەتی، کە 40 ساڵە و شرۆڤەکارانی فۆرمولا وەن پێشبینی ئەوە دەکەن فێراری هاوشێوەی مێرسیدس ئارام نەبێت لەگەڵ هامیڵتۆن و بەپێچەوانەوە دەبێتە ساڵێکی قورس و ناخۆش بۆی.

سەرۆکی جێبەجێکاری فێراری دەڵێت...

بێگومان هامیڵتۆن نایاب دەبێت، بەڵام لە فێراری ژینگەیەکی جیاوازی هەیە و دەبێت خۆی رابهێنێت، چاوەڕێی باشترینی لێدەکەین، چاوەڕێی سەردەمێکی جیاوازی فێراری دەکەم.

ستێفانۆ دۆمێنیکالی، سەرۆکی جێبەجێکاری فێراری.