فێرگەی موزیکی تەوار کۆنسێرتی سەری ساڵ سازدەکات
حەسەن فەلاح 26/12/2024

بە هاوکاریی یەکێتیی ژنانی کوردستان لقی سلێمانی، فێرگەی موزیکی تەوار، نوێترین کۆنسێرتی خۆی سازدەکات.
بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵ و ئەنجامدانی چالاکییە هونەرییەکان، بڕیارە فێرگەی موزیکیی تەوار، بە سەرپەرشتیی یەکێتیی ژنانی کوردستان، کۆتا کۆنسێرتی خۆیان بۆ ساڵی 2024 سازبکەن بە پێشکەشکردنی چەند بەرهەمێکی موزیکی.
رێکەوتی 27ی کانوونی یەکەم، کاتژمێر سێی پاش نیوەڕۆ، لە هۆڵی تەواری شاری سلێمانی کۆنسێرتەکە سازدەکرێت و هاتن بۆ هەمووانە.

loading....