ماراسۆنى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو
هەرێز جەمال 27/12/2024

لەژێر دروشمى (هەناسەیه‌كى پاک، راكردنێكى تەندروست)، ئه‌مرۆ هەینى لەسەر شەقامى موسڵ یازدەهەمین ماراسۆنى نێودەوڵەتى هەولێر بەڕێوه‌چوو.
مه‌وداى ماراسۆنه‌كه كه سه‌دان راكه‌ر به‌شدارییان تێدا كرد 21 كیلۆمه‌تر بوو، له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستى پیاوان و خانمان، به‌ده‌ر له راكه‌رانى كوردستان و عێراق به ده‌یان وه‌رزشوان له وڵاتى ده‌ره‌وه‌ش به‌شداربوون.
سه‌ره‌نجام، جه‌لیل ناسرى له پارێزگاى ئیلامى وڵاتى ئێران له‌سه‌ر ئاستى پیاوان، فه‌وزیه به‌هرام له سنه‌وه له‌سه‌ر ئاستى خانمان، بوونه پاڵه‌وانى ماراسۆنه‌كه.
loading....