ئاندرەی تارکۆڤسکی.. سەرمەشقی دەرهێنەرانی سۆڤیەت و جوانیناسی شیعر

test

تارکۆڤسکی، لە مێژووی سینەمای رووسیا و جیهاندا، یەکێکە لە بەناوبانگترین دەرهێنەرەکان، بەدیاریکراوییش لە رەوتی شاعیرانەدا ستایشێکی زۆر دەکرێت و زۆرینە وەکو باوکی رۆحیی ئەم رەوتە هەژماری دەکەن.

ئاندرەی تارکۆڤسکی، رێکەوتی چواری نیسانی 1932 لە یەکێتیی سۆڤیەتی رووسیای ئێستا لەدایکبووە، لە پەیمانگەی سینەماتۆگرافیی سۆڤیەت زانستی فیلمی خوێندووە، هەر لەم پەیمانگەیەدا ئیرما راوشی ناسیوە، کە دواتر بووە بە هاوسەری و لە ژمارەیەک لە دیارترین فیلمەکانیدا وەکو ئەکتەر رۆڵیگێڕاوە.

تارکۆڤسکی بەلای زۆرێک لە رەخنەگرانی سینەما و بینەران، بە باوکی رۆحیی فیلمی شاعیرانە هەژماردەکرێت، لە ئاستی سینەماتۆگرافیی و دیمەندا، هاوتای دەق، مۆنۆلۆگ و دایەلۆگ، کاریگەرییەکی گەورە لەسەر بینەر دروستدەکات و کەشێکی جاویدانەی بۆ زۆرینەی فیلمەکانی خولقاندووە.

تارکۆڤسکی لەماوەی ژیانی هونەریی خۆیدا، دەرهێنانی بۆ 11 فیلم کردووە و سیناریۆی بۆ 19 دانە نووسیوە، براوەی خەڵاتێکی بافتا و 23 خەڵاتی جیاوازی دیکەیە، بە بۆچوونی زۆرینە یەکێکە لە مەزنترین دەرهێنەرانی مێژووی سینەما.

رێکەوتی 29ی کانوونی یەکەمی 1986، لە تەمەنی 54 ساڵییدا لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا کۆچیدوایی کردووە.

loading....