ئێمینێم داوای بەرهەمی نوێ لە فیفتی سەنت دەکات

test

ئێمینێم ئامادەیی دەربڕیوە بۆ ئەنجامدانی کارێکی نوێی هاوبەش لەگەڵ "50 Cent" و هەواداران چاوەڕوانی وەڵامن.

لە نوێترین لێدوانیدا، هونەرمەند و راپەری دیاری ئەمریکا، ئێمینێم، راشاوانە خولیا و حەزی خۆی بۆ کاری نوێی هاوبەش دەربڕیوە لەگەڵ "50 Cent"ی هاوپیشەی خۆی.

ئێمینێم بە تەنزەوە دەڵێت، "کاتی ئەوە هاتووە چیتر بە تەنها قسە نەبێت و کاری لەسەر بکەین"، ئەم راپەرە ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ کارکردن لەگەڵ فیفتی سەنت و دەیانەوێت نوێترین بەرهەمی خۆیان بە هاوبەشیی دروستبکەن.

لە 20 ساڵی رابردوودا، چەندین جار ئەم دوو هونەرمەندە لە بەرهەمهێنانی ئەلبووم و گۆرانییدا هاوبەشیی ناوازەیان ئەنجامداوە و ناوبانگی پێکەوەییان تاوەکو ئێستا بەردەوامە.

loading....