نرخى بەنزین بۆ هەر لیترێک 25 دینار کەمکرایەوە

test

گوتەبێژى بەنزینخانەکانى سلێمانى رایگەیاند، نرخى هەر سێ جۆرەکەى بەنزین بۆ هەر لیترێک 25 دینار کەمکراوەتەوە.

بەهمەن قادر، گوتەبێژى بەنزینخانەکانى سلێمانى بە کەناڵ8ـی گوت، "نرخى بەنزین بۆ هەر سێ جۆرەکەى نۆرماڵ و موحەسەن و سوپەر بۆ هەر لیترێک 25 دینار کەمکراوەتەوە، هۆکارەکەشى زۆرى سوتەمەنى بەنزین و کەمبوونەوەى خواستە".

لە سلێمانى یەک لیتر بەنزینى نۆرماڵ لە 950 دینار بۆ 925 دینار و موحەسەن لە 1,150 بۆ 1,125 دینار و سوپەر لە 1,300 بۆ 1,275 بۆ هەر لیترێک دابەزیوە.

رۆژانە زیاتر لە یەک ملیۆن و 800 هەزار ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان بە بەنزین کار دەکەن  کە پێویستىان بە حەوت ملیۆن لیتر بەنزین هەیە.

loading....