ڤیم ڤێندەرز ستایشی کولتوور دەکات لە سایەی قەیراندا

ڤیم ڤێندەرز، گەورە بەرهەمهێنەری سینەمایی ئەڵمانیا و جیهان، نیگەرانی دۆخی سیاسیی ئەوروپایە و جەخت لەوە دەکاتەوە؛ ئەم کیشوەرە پێویستی بە نەتەوەپەرستی نییە و پێویستە هەمووان بەرگری لێبکەن.
بە بۆچوونی ڤێندەرز، هەرکاتێک حکومەت و گەلێکی دیاریکراو لە دۆخی هەستیار و دژواردا گرنگییان بە کولتوور دابێت، بەشێوەیەکی بەرچاو دەرئەنجامەکان گەورە بوون و جێی خۆیان گرتووە و کولتوور پاڵنەر بووە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان.

ڤێندەرز ئەمساڵ توانی ببێت بە براوەی خەڵاتی شەرەفمەندیی دەستکەوتی ساڵی ئەکادیمیای فیلمی ئەوروپا، بە بۆچوونی زۆرینە، یەکێکە لە باشترین دەرهێنەرە هاوچەرخەکانی ئەوروپا و بیرۆکەکانی بەرامبەر بە سیاسەت و کۆمەڵگەی ئەم کیشوەرە کاریگەر و دروستن.
ڤیم ڤێندەرز، ئێستا تەمەنی 79 ساڵە، تاوەکو ئێستا وەکو دەرهێنەر، دەرهێنانی بۆ 90 فیلم کردووە و نووسەری 54 دانە و بەرهەمهێنەری 79 بەرهەمە، لە سایەی کارەکانیدا، سێ جار پاڵێوراو بووە بۆ بردنەوەی خەڵاتی ئۆسکار و 98 خەڵاتی جیاوازی بردووەتەوە.