بانکى ناوەندى: فرۆشتنى دۆلار بەشێوەى کاش بەردەوام دەبێت

test
لۆگۆى بانکى ناوەندیى عێراق.

بانکى ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لە رۆژانى پشووى سەرى ساڵدا، دابینکردنى دۆلار بۆ گەشتیاران بەردەوام دەبێت.

عەممار حەمەد خەڵەف، جێگرى پارێزگارى بانکى ناوەنديى عێراق لەنووسراوێکدا دەڵێت، دابینکردنى دۆلار بۆ گەشتیاران لە رۆژانى یەک و دووى مانگى داهاتوو، بەردەوام دەبێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەسەر داواى بانکەکان فرۆشتنى دۆلار بەشێوەى کاش، ئەمڕۆ و سبەى بەردەوام دەبێت.

چەند رۆژێکە بەهاى دینارى عێراقى بەرامبەر دۆلار دابەزیوە و یەکێک لە هۆکارەکانیش بۆ زۆریى خواست لەسەر دۆلار لەلایەن گەشتیاران لە پشووەکانى سەرى ساڵ دەگەڕێتەوە.

لە ئێستاشدا بەهاى 100 دۆلار بە 151 هەزار و 800 دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت.

loading....