گۆڤارێکی تایبەت بە هونەری ژیریی دەستکرد دادەنرێت

test

گۆڤارێکی نوێ و تایبەت بە کاری هونەریی ژیریی دەستکرد دامەزراوە و سەرنجی هەوادارانی هونەری ئەم تەکنەلۆجیایەی راکێشاوە.

گۆڤارێکی نوێی هونەریی، بە زمانی ئینگلیزی دامەزراوە، کە شەش مانگ جارێک، دیارترین کاری هونەریی ژیریی دەستکرد کۆدەکاتەوە و لەچوارچێوەی 176 پەڕەدا بڵاودەکرێتەوە.

بە گوتەی مایک برۆنەر، سەرنووسەری گشتیی ئەم گۆڤارە، ئامانج لە دانان و رێکخستنەوەی دیارترین کارە هونەرییەکانی ساڵ، جەختکردنەوەیە لە کاریگەریی ژیریی دەستکرد لەسەر جیهانی هونەر.

ئاماژە بەوەش دەدات؛ لەگەڵ تێپەڕینی ساڵ و لە داهاتوودا، ئەم گۆڤارە وەکو پنتێکی کاریگەر و دیار کار دەکات بۆ گوزارشتکردن لە بەرەوپێشچوون و پەرەسەندنی هونەری ژیریی دەستکرد لەگەڵ باشتربوونی ئەم تەکنەلۆجیایەدا.

loading....