نووسینگەی ئاماریی ئەمریکا ژمارەی دانیشتوانی جیهان ئاشکرادەکات

test

نووسینگەی ئاماریی ئەمریکا رایگەیاند، لەئەمساڵدا ژمارەی دانیشتوانی جیهان 71 ملیۆن کەس زیادیکردووە، دەشڵێت، ژمارەی دانیشتوان لە ساڵی 2025دا دەگاتە، هەشت ملیار و 900 ملیۆن کەس.

نوسینگەی ئاماری ئەمریکا لە بڵاوکراوەیەکیدا، ئاشکرایکردووە، لەئەمساڵدا ژمارەی دانیشتوانی جیهان بە نزیکەی 1٪ زیادیکردووە کە دەکاتە 71 ملیۆن کەس، هەروەها هەر لەئەمساڵدا لە جیهان زیاد لە 62 ملیۆن کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

نووسینگەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەراورد بە ساڵی 2023دا زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان لە 2024دا کەمتربووە، بەوپێیەی لە 2023دا زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان لە تەواویی جیهان 75 ملیۆن کەس بووە.

نووسینگەی ئاماریی ئەمریکا دەڵێت، ژمارەی دانیشتوان لە مانگی کانوونی دووەمی 2025 دەگاتە هەشت ملیار و 900 ملیۆن کەس، لەکاتێکدا ئێستا بەگوێرەی ئامارەکان، ژمارەی دانیشتوانی جیهان زیاد لە هەشت ملیار و 197 ملیۆن کەسە،

نوسینگەی ئاماری ئەمریکا لە بارەی وڵاتەکەی خۆیەوە دەڵێت، ژمارەی دانیشتوانی ئەمریکا بەرێژەی زیاتر لە دوو ملیۆن کەس زیادیکردووە و سبەی 1/1 ژمارەی دانیشتوانی ئەمریکا دەگاتە 341 ملیۆن کەس.

loading....