پانۆرامای رووداوە وەرزشییەکانی 2024

تەنیا چەند کاتژمێرێک ماوە بۆ کۆتاییهاتنی ساڵی 2024، کە بۆ جیهانی وەرزش ساڵێکی گرنگ بوو، 2024 ساڵێکی پڕ لە رووداو و ئیڤێنتی وەرزشی گەورە بوو لە هەموو بوارەکان.
هەوڵدەدەین بەشێک لە رووداوە گرنگەکانی ساڵی 2024 لە بوارە جیاوازەکانی وەرزشتان بیر بخەینەوە و لە هەر مانگێکی ساڵەکەدا کۆمەڵێک رووداوی وەرزشی روویانداوە...
مانگی یەک:
کۆدیڤوار بووە پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا
فرانز بێکنباوەر کۆچی دوایی کرد
مانگی دوو:
قەتەر بووە پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا
ئۆلێکساندەر ئوسیک رووبەڕووی تایسن فیوری بووەوە
لویس هامیڵتۆن پەیوەندی بە تیمی فێرارییەوە کرد
مانگی چوار:
بایەرلیڤەرکوزن بووە پاڵەوانی بۆندسلیگا
ئاکرێ بووە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان
مانگی پێنج:
ئاتالانتا بووە پاڵەوانی یۆرۆپالیگ
یۆرگن کڵۆپ ماڵئاوایی لە لیڤەرپووڵ کرد
مانچێستەر سیتی بووە پاڵەوانی پرێمەرلیگ
چاڤی هێرناندێز دوورخرایەوە و هانسی فلیک بووە راهێنەری بەرشلۆنە
مانگی شەش:
ریال مەدرید بووە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ
یۆرۆ دەستی پێکرد
کۆپا ئەمریکا دەستی پێکرد
چوونی ئێمباپێ بۆ ریاڵ مەدرید
ئینتەرمیلان بووە پاڵەوانی سێریا ئەی
مانگی حەوت:
ئۆڵۆمپیادی پاریس دەستی پێکرد
ئیسپانیا بووە پاڵەوانی یۆرۆ
ئەرجەنتین بووە پاڵەوانی کۆپا ئەمریکا
پاڵەوانێتی کراوەی ویمبڵدۆن
مانگی هەشت:
ئۆڵۆپیادی پاریس 2024 کۆتاییهات
جۆکۆڤیچ مەدالیای ئاڵتوونی ئۆڵۆمپیادی بەدەستهێنا
ئاندی مورای وازهێنانی لە یاریی تێنسی سەرزەوی راگەیاند
مانگی نۆ:
پارائۆڵۆمپیادی پاریس کۆتاییهات
مانگی دە:
رۆدری باڵۆندۆری وەرگرت
بۆستن سێڵتیکس بووە پاڵەوانی ئێن بی ئەی
مردنی سڤێن گۆران ئێریکسن
مانگی 11:
رافائێل نادال وازهێنانی لە یاریی تێنسی سەرزەوی راگەیاند
ماکس ڤێرشتاپن بووە پاڵەوانی فۆرمولا وەن
رووبەڕووبونەوەی مایک تایسن و جەیک پۆڵ
چوونی رۆبن ئامۆرێم بۆ مانچێستەر یونایتد
مانگی 12:
ڤینیسیۆس جونیۆر خەڵاتی زە بێستی بەدەستهێنا
ریاڵ مەدرید جامی ئینتەر کۆنتینێنتاڵی بردەوە
خەڵاتەکانی گڵۆب سۆکەر بەڕێوەچوون
