ئۆتۆمبێلێک لە بەردەم هۆتێل ترەمپ لە لاس ڤێگاس تەقییەوە

test
بەهۆى تەقینەوەى ئۆتۆمبێلێکى جۆرى تێسلا لەبەردەم هۆتێلەکەى دۆناڵد ترەمپ لە لاس ڤێگاس، دوکەڵ بەرزبووەتەوە. فۆتۆ: AFP

دەسەڵاتدارانی ئەمریکا رایانگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تێسلا لە بەردەم هۆتێلی ترەمپ لە لاس ڤێگاس تەقییەوە، لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و حەوتی دیکە برینداربوون.

پۆلیس و بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاگرکوژێنەوەی لاس ڤێگاس لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، کەسێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا گیانی لەدەستداوە و کاردەکەن بۆ دەرهێنانەوەی تەرمەکەی.

ئاماژەیان بەوەشکرد، حەوت کەسی دیکە لە نزیک شوێنی رووداوەکە برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، ئەوەشیان خستەڕوو کە ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری "تێسلا سایبەرترەک" مۆدێلی ساڵی 2024 بووە.

پۆلیسی لاس ڤێگاس لە راگەیەندراوێکدا گوتیان، رووداوەکە کاتژمێر 8:40 خولەک بەکاتی ناوخۆیی روویداوە و ئاگر لە گەراجی وەستانی ئۆتۆمبێلەکانی هۆتێلی نێودەوڵەتی ترەمپ کەوتووەتەوە.

جێرمی شوارتز، بریکاری تایبەت و بەرپرسی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی ئەمریکا 'ئێف بی ئای' لە لاس ڤێگاس لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی، لە ئێستادا تەنیا ئەو زانیاریانەیان لەبەردەستدایە و دواتر وردەکاریی زیاتر بڵاودەکەنەوە.

ئیلۆن مەسک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا گوتی، رووداوەکە مایەی سەرسوڕمان بووە بۆیان و کۆمپانیاکەیان لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکات

loading....