چەکدارێک لە مۆنتینیگرۆ 10 کەسی کوشت

کەناڵ8 02/01/2025
test
شوێنی رووداوی تەقەکردنەکەی مۆنتینیگرۆ، فۆتۆ: AFP

لە گوندێکی باشووری مۆنتینیگرۆی ئەوروپا، چەکدارێک هێرشی کردە سەر چێشتخانەیەک و 10 کەسی کوشت کە لە نێویاندا دوو منداڵ هەیە.

دانیلۆ سارانۆڤیچ، وەزیری ناوخۆی مۆنتینیگرۆ رایگەیاند، رووداوەکە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە لە گوندی باگیس لە نزیک شارۆچکەی سێتینیە روویداوە و چەکدارەکە 10 کەسی کوشتووە، لەنێویاندا دوو منداڵی تەمەن 10 و 13 ساڵ هەیە، کە خاوەنی ئەو چێشتخانەیەن تەقەکردنەکەی تێدا روویداوە.

پۆلیسی مۆنتینیگرۆش رایگەیاند، تەقەکەرەکە تەمەنی 45 ساڵە و لە سێ شوێنی دیکەش تاوانی ئەنجامداوە، بەڵام لەکاتی گەمارۆدانی فیشەکێکی ناوە بە خۆیەوە و برینداربووە و دواتر گیانی لەدەستداوە.

پۆلیس دەشڵێت، رووداوەکە تیرۆریستی نەبووە و تەقەکەرەکە پێشتر کێشەی لەگەڵ چەند کەسێک دروستکردووە و لەژێر کاریگەریی خواردنەوە کهولییەکانیشدا بووە.

حکومەتی مۆنتینیگرۆ بەهۆی رووداوەکەوە ماتەمینی نیشتمانیی بۆ ماوەی سێ رۆژ راگەیاند.

مۆنتینیگرۆ دەکەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی ئەوروپا لە نیمچەدوورگەی بەڵکان، رووبەرەکەی نزیکەی 14 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و تەنیا 624 هەزار کەس تیایدا دەژین.

02/01/2025
loading....