گرنگترین رووداوە وەرزشییەکانی 2025 بزانە

خشتەی یاریی و رووداوە گەورەکان لە بوارە جیاوازەکانی وەرزش لە ساڵی 2024 قەرەباڵغ بوون، چەندین پاڵەوانێتی گەورە و ئیڤێنتی سەرنج راکێش روویاندا، چەندین ریکۆرد تۆمارکران، بەڵام 2024 کۆتایی هات و بووە رابردوو...
ساڵی 2025 دەستی پێکردووە بەڵام خشتەی رووداوە وەرزشییەکان وەکو ساڵی پێشخۆیی زۆر نابێت، هەرچەندە چەندین رووداوی چاوەڕواننکراو لەپێشن و وا بڕیارە رووبدەن.
گرنگترین رووداوە وەرزشییەکانی 2025:
مانگی یەک:
کراوەی ئوستراڵیا تایبەت بە تێنسی سەرزەوی
دەرگای میرکاتۆ و گواستنەوەی یاریزانان
دەستپێکی راڵی لە سعودیە
مانگی دوو:
یاریی کۆتایی سوپەر بۆڵ
دەستپێکی فۆرمولا وەن لە سەخیر
کراوەی داڵاس تایبەت بە تێنسی سەرزەوی
مانگی سێ:
ماراسۆنی تۆکیۆ
پێشبڕکێی فۆرمولا وەن لە ئوستراڵیا
یاریی کۆتایی کاراباو کەپ
پێشبڕکێی فۆرمولا وەن لە شەنگهای
پێشبڕکێی مۆتۆ جی پی لە ئەمریکا
مانگی چوار:
پێشبڕکێی فۆرمولا وەن لە ژاپۆن
یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ
پێشبڕکێی فۆرمولا وەن لە بەحرەین
کراوەی بەرشلۆنە تایبەت بە تێنسی سەرزەوی
مانگی پێنج:
پێشبڕکێی فۆرمولا وەن لە مەیامی
یاریی کۆتایی ئێف ئەی کەپ
کراوەی رۆلاند گارۆس تێنسی سەرزەوی
یاریی کۆتایی کۆنفرانس لیگ
یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگی ئەفریقا
یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگی ئەوروپا
مانگی شەش:
پێشبڕکێی فۆرمولا وەن لە کەنەدا
کراوەی ویمبڵدۆن تایبەت بە تێنسی سەرزەوی
یاریی کۆتایی نەیشنزلیگ
کۆتایی خولی باسکەی ئێن بی ئەی
مانگی حەوت:
کۆتایی کراوەی ویمبڵدۆن
یاریی کۆتایی جامی جیهانی یانەکان
یۆرۆی 2025ـی خانمان
تۆر دی فرانس تایبەت بە پاسکیلسواری
مانگی هەشت:
تۆر دی فرانس خانمان
کراوەی سینسیناتی تایبەت بە تێنسی سەرزەوی
دەستپێکی کراوەی ئەمریکا
جامی سوپەری ئەوروپا
مانگی نۆ:
کۆتایی کراوەی ئەمریکا
دەستپێکی جامی لاڤەر تایبەت بە تێنسی سەرزەوی
ماراسۆنی بەرلین
کراوەی چین تایبەت بە تێنسی سەرزەوی
مانگی 10:
کراوەی شەنگهای تایبەت بە تێنسی سەرزەوی
ماراسۆنی شیکاگۆ لە ئەمریکا
کراوەی پاریس تایبەت بە تێنسی سەرزەوی
مانگی 11:
پاڵەوانێتی (WTA FINALS) تایبەت بە تێنسی خانمان
پاڵەوانێتی (ATP FINALS) تایبەت بە تێنسی پیاوان
جامی بیڵی جینگ کینگ- تێنسی خانمان
جامی دەیڤس – تێنسی پیاوان
مانگی 12:
جامی نەتەوەکانی ئەفریقا
بەردەوامی یارییەکانی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا
