میرکاتۆی زستانە تاوەکو کەی بەردەوام دەبێت؟
مەستان حوسامەدین 02/01/2025

دەرگای گواستنەوەی زستانە بە رووی یاریزانانی خولە جیاوازەکانی ئەوروپا دەکرێتەوە و یانەکان و یاریزانان دەتوانن گرێبەست و گواستنەوەکانیان ئەنجامبدەن.
بەشێکی زۆری یاریزانە گەورەکانیش گرێبەستییان لە 2025 کۆتاییدێت و کاتی ئەوەیە هەلەکە بقۆزنەوە.
دەرگای گواستنەوەی زستانە لە خولەکانی ئەوروپا...
ئیسپانیا
دەستپێک: 2\1\2025
کۆتایی: 3\2\2025
ئەڵمانیا
دەستپێک: 1\1\2025
کۆتایی: 3\2\2025
ئینگلتەرا
دەستپێک: 1\1\2025
کۆتایی: 3\2\2025
ئیتاڵیا
دەستپێک: 2\1\2025
کۆتایی: 3\2\2025
پۆرتوگال
دەستپێک: 2\1\2025
کۆتایی: 4\2\2025
فەرەنسا
دەستپێک: 1\1\2025
کۆتایی: 3\2\2025
دەرگای گواستنەوەی زستانە لە کوردستان و عێراق...
لە هەرێمی کوردستان دەرگای گواستنەوەی یاریزانان دەستی پێکردووە، بەڵام کەمتر دەخایەنێت کە لە 1\1 تاوەکو 28\1 بەردەوام دەبێت، لە عێراقیش دەرگای گواستنەوە درەنگتر دەستپێدەکات، لە 5\1 تاوەکو 5\2 بەردەوام دەبێت.

loading....