خواردن لەچوارچێوەی هونەری ئیمپرێشیۆنیزمدا

ئەمریکییەکان لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێدا، سەرنجیان خستووەتە سەر بەرهەمی رەوتی هونەریی ئیمپرێشیۆنیزم، دیارترین تابلۆی ئەم قۆناغەیان کۆکردووەتەوە و دەیانەوێت سەرنجی سەرەکییان لەسەر وێناکردنەوەی خواردن دابنێن لەم رەوتەدا.
فەڕەنسییەکان بە سەردار و مامۆستای هونەری ئیمپرێشیۆنیزم دادەنرێن لە جیهاندا، ئەم رەوتە هونەرییە، شۆڕشێکی گەورە بوو بۆ نیشاندانی هەستە مرۆییەکان لەچوارچێوەی کاریگەرییە دەرەکییەکاندا، مرۆڤ لە پنتی ئەم هونەرەدا، کاریگەرە بە بەرامبەرەکەی و ژینگە، لە چوارچێوەی هەموو کارتێکەرەکانیشدا، خواردن ئامڕازی سەرەکییە، کە یەکێکیش بووە لە دیارترین ناسنامە کولتوورییەکانی فەڕەنسا و تایبەتمەند بوون بە پێشکەشکردنی خوانی خۆش و خواردنی بەلەزەت.
خواردن وەکو ناسنامەی هونەری ئیمپرێشیۆنیزم دەناسرێت، لە زۆرێک لە تابلۆکاندا، خواردنی سروشتی و میوە و گۆشت ئامادەییان هەیە، وەکو ئامڕازێکن بۆ دروستکردنی کاریگەریی لەسەر هەست و داواکاریی فیگەرە مرۆییەکانی نێو تابلۆ.
ئەمریکییەکان ئێستا لە مۆزەخانەی ناشڤیڵ، هەوڵ دەدەن ئەم خاڵە زەق بکەنەوە و نیشانی بدەن؛ رۆڵی خواردن چییە لە چوارچێوەی هونەری ئیمرێشیۆنیزمدا.
دیارترین تابلۆکان ببینە:




