یاریزانەکانی بەرشلۆنە نرخییان خەیاڵی بەرزبووەتەوە

ساڵی 2024 بووەتە ساڵێکی پڕ دەستکەوت بۆ هەندێک لە یاریزانەکانی تۆپی پێ، بەجۆرێک نرخی هەندێکییان ئێجگار زۆر بەرزبووەتەوە و ژمارەکە خەیاڵییە.
ئەو یاریزانانەی نرخییان بەرزبووەتەوە هاوکاتە لەگەڵ پێشکەشکردنی بەرزترین ئاستییان لەگەڵ یانەکانیان لەم وەرزەدا، یاخود هەندێکییان لەگەڵ هەڵبژاردەکانیان لە پاڵەوانێتییەکانی وەک یۆرۆ و کۆپا ئەمریکا و نەیشنزلیگ تواناکانیان زیاتر دەرکەوتووە و هێندەی دیکە یارمەتیدەر بووە لە بەرزبوونەوەی نرخییان لە بازاڕی گواستنەوەدا.
لە نێویاندا، یاریزانەکانی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی نرخییان خەیاڵی بەرزبووەتەوە، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ئاست و ئەنجامانەی لەم وەرزەدا لە لالیگا و چامپیۆنزلیگ پێشکەشییان کرد، بەتایبەت دوای بردنەوە گەورەکانیان بەرامبەر ریاڵ مەدرید و بایرن میونشن، هەروەها لە هەندێک لە یارییەکان زیاتر لە چوار بۆ حەوت گۆڵییان تۆمارکردووە.
ئەو یاریزانانەی لە 2024 نرخییان بەرزبووەتەوە...
- لامین یاماڵ (بەرشلۆنە) - لە 60 بۆ 180 ملیۆن یۆرۆ
- کۆڵ پاڵمەر (چێڵسی) – لە 45 بۆ 140 ملیۆن یۆرۆ
- پاو کوبارسی (بەرشلۆنە) – لە 40 بۆ 70 ملیۆن یۆرۆ
- ڤینیسیۆس جونیۆر (ریاڵ مەدرید) – لە 150 بۆ 200 ملیۆن یۆرۆ
- رافینیا (بەرشلۆنە) - لە 50 بۆ 80 ملیۆن یۆرۆ
- بوکایۆ ساکا (ئارسیناڵ) – لە 140 بۆ 150 ملیۆن یۆرۆ
- فلۆریان ڤیرتز (بایەر لیڤەرکوزن) – لە 120 بۆ 140 ملیۆن یۆرۆ
- جەمال موسیالا (بایرن میونشن) – لە 120 بۆ 140 ملیۆن یۆرۆ
- پێدری (بەرشلۆنە) – لە 80 بۆ 100 ملیۆن یۆرۆ
- خڤیچا کڤاراتسیخیلیا (ناپۆلی) – لە 60 بۆ 85 ملیۆن یۆرۆ
- جولیان ئالڤارێز (ئەتلەتیکۆ مەدرید) – لە 75 بۆ 80 ملیۆن یۆرۆ
- ڤیکتۆر یۆکێرێش (سپۆرتینگ لیشبۆنە) – لە 45 بۆ 75 ملیۆن یۆرۆ
- لویس دیاز (لیڤەرپووڵ) – لە 60 بۆ 85 ملیۆن یۆرۆ
