وەزارەتی دارایی: بەغداد نزیکەى 700 ملیار دینارى لە فەرمانبەران بڕیوە

test
دینارى عێراقى

وەزارەتى دارایى هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەغداد لە پێنج مانگى یەکەمى 2024 لەسەدا حەوت و لە شەش مانگى دووەم لەسەدا 10ـی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ خانەنشینى بڕیوە.

هونەر جەمال، گوتەبێژى وەزارەتى دارایى بە کەناڵ8ـی گوت، لە کۆى 10 تریلیۆن و 752 ملیار دینار کە تەمویلى مووچە بووە، بەغداد نزیکەى 700 ملیار دینارى بۆ مووچەى خانەنشینى لە فەرمانبەرانى شارستانى و سەربازى بڕیوە، واتا کۆى گشتیى ئەو پارەیەی بۆ هەرێمی کوردستان رەوانەکراوە نزیکەی 10 تریلیۆن دینار بووە".

هەروەها گوتیشى، "بەغداد لە پێنج مانگى یەکەمى 2024 مانگانە لەسەدا حەوت و لە شەش مانگى دووەم لەسەدا 10ـی لە مووچەى فەرمانبەران بۆ خانەنشینی بڕیوە".

گوتەبێژی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشکرد، بەغداد هیچ روونکردنەوەیەکى پێنەداون لە لێبڕینى تەرخانکراوى مووچەى مووچەخۆران.

بەگوێرەى راگەیەندراوى وەزارەتى دارایى عێراق، بەغداد لە ساڵی 2024ـدا بڕى 10 تریلیۆن و 901 ملیار دینارى بۆ هەرێمى کوردستان ناردووە.

loading....