ئەڵمانیا و فەڕەنسا: بەرژەوەندیی هاوبەشە کوردەکانمان لە سووریا پارێزراوبێت

test
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ئیدارەی نوێی سووریا لەگەڵ ئانالینا بێربوک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و جین بارۆت، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، فۆتۆ: AP

وەزارەتەکانی دەرەوەی ئەڵمانیا و فەرەنسا رایانگەیاند، "پێویستە کۆتایی بە پێکدادانەکانی باکووری سووریا بهێنرێت و بەرژەوەندیی ئەمنیی هاوبەشە کوردەکانمان بپارێزرێت، بەڵێن دەدەین شارەزاییمان لە زانستیی تاوان بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی رژێمی پێشووی ئەسەد لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا هاوبەشی پێ بکەین."

وەزارەتەکانی دەرەوەی ئەڵمانیا و فەرەنسا لە راگەیەندراوێکی هاوبەشەدا بڵاویانکردەوە، گرنگە بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی هەموو لایەنەکانی سووریا پارێزراوبێت، بە شێوەیەک بەردەوامی بە بەرەنگاربوونەوەی داعش بدات، هەروەها رێگری لە بڵاوبوونەوەی چەکی کیمیایی رژێمی پێشووی وڵاتەکە بکات.

لە راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەشکراوە، "جەخت لە گرنگیی کۆتاییپێهێنانی شەڕ و پێکدادانەکانی باکووری سووریا دەکەینەوە و پێویستە چارەسەرێکی بۆ بدۆزرێتەوە کە پارێزگاری لە بەرژەوەندیی ئەمنیی هەمووان بکات، بە تایبەت بەرژەوەندیی هاوبەشە کوردەکانمان لە هێزەکانی سووریای دیموکرات، ئەوانەی شانبەشانیان دژی داعش دەجەنگین."

ئەوەشخراوەتەڕوو، فەرەنسا و ئەڵمانیا بەڵێن دەدەن شارەزایی تەکنیکیی خۆیان لە بواری زانستیی تاوان پێشکەش بە ئیدارەی نوێی سووریا بکەن بۆ لێکۆڵینەوە لەو تاوانانەی رژێمی بەشار ئەسەد ئەنجامیداون.

رۆژی هەینی، 3ـی کانوونی دووەمی 2025 وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا و فەرەنسا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ئیدارەی نوێی سووریا کۆبوونەوە و پشتگیری خۆیان بۆ گواستنەوەی دەسەڵاتی سووریا نیشاندا

loading....