ئەمریکا: پێشوازیی لە ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەکەین

test
کۆنفرانسى رۆژنامەوانى جۆن کێربی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا. فۆتۆ: AP

گوتەبێژى ئەنجوومەنى ئاسایشى نیشتمانیی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەى پێشوازیی لە بڕیارى دەستپێکردنەوەى دانوستان لەنێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەى حەماس دەکات.

جۆن کێربى، گوتەبێژى ئەنجوومەنى ئاسایشى نیشتمانی رایگەیاند: ئیدارەی جۆ بایدن داوا لە بزووتنەوەی حەماس دەکات رێککەوتننامەی ئاگربەست واژۆ بکات کە رێگە بە ئازادکردنی بارمتەکان دەدات.

گوتەبێژى ئەنجوومەنى ئاسایشى نیشتمانیی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، کۆشکی سپی پێشوازی لە بڕیارەکەی ئیسرائیل دەکات بۆ ناردنی تیمێکی دیکە بۆ دەوحە بۆ درێژەدان بە دانوستاندنەکانی قەتەر.

شەوى رابردووش بزووتنەوەى حەماس و ئیسرائیل بەجیا رایانگەیاند، دەست بەدانوستاندنەکان بۆ رێککەوتن لەسەر ئاگربەست و ئازادکردنى بارمتەکان دەکەنەوە.

لەکاتی هێرشی 7ـی تشرینی یەکەمی 2023، 251 ئیسرائیلی رفێندران، پاش ئازادکردنی بەشێکیان، تاوەکو ئێستا 97 کەس لە کەرتی غەززە دەستبەسەرن و سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە 34 کەسیان کوژراون.

loading....