پێشانگەیەکی تایبەت بە جاکسۆن پۆڵۆک دەکرێتەوە
حەسەن فەلاح 04/01/2025

جاکسۆن پۆڵۆک، گەورە شێوەکاری ئەمریکا و تابلۆ ئابستراکتییەکان، کاریگەر بووە بە گۆشەنیگا هونەرییەکانی پابلۆ پیکاسۆ.

لە نوێترین پێشانگەی هونەریی تایبەت بە جاکسۆن پۆڵۆکدا، سەرنج خراوەتە سەر یەکێک لە قۆناغە کاریگەر و هەستیارەکانی ئەم هونەرمەندە ئەمریکییە، کە تێیدا، هەنگاوە سەرەتاییەکانی ناوە بۆ بوون بە یەکێک لە دیارترین شێوەکارەکانی بواری ئابستراکت و لە سایەی پیکاسۆدا بیری کردووەتەوە.

پێشانگەکە بە ناونیشانی "Jakson Pollock: The Early Years"، کە ساڵانی 1938 بۆ 1947 دەگرێتەوە، تیایدا ئەو کارە هونەرییانەی پۆڵۆک نیشان دەدرێن کە هۆکاری دەرکەوتنی بوون لە چوارچێوەی کۆمەڵگە هونەرییەکانی ئەمریکا و جیهان.

100 تابلۆ نمایشدەکرێن، کە کاریگەر بوون بە هەریەک لە رەوت و هونەرمەندانی: سوریاڵیزم و دیواربەندیی مەکسیکی.

زیاتر سەبارەت بەم هونەرمەندە بزانە:
loading....