راوێژکاری نەمسا دەستلەکاردەکێشێتەوە

test
کارل نێهامەر، راوێژکاری پارتی پارێزگارانی نەمسا، فۆتۆ: AP

کارل نێهامەر، راوێژکاری پارتی پارێزگارانی نەمسا رایگەیاند، لە رۆژانی داهاتوودا دەستلەکارەکەی دەکێشێتەوە، ئەم بڕیارەش دوای ئەوە هات، کە نێهامەر لە دانوستانەکانی لەگەڵ پارتی سۆسیال دیموکراتی نەمسا، بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی دەسەڵاتدار شکستیهێنا.

نێهامەر لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، "دوای شکستهێنانی دانوستانەکان، لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست لە پۆستی راوێژکار و سەرۆکی پارتی گەل دەکێشمەوە، بۆ ئەوەی رێگە بە گواستنەوەیەکی رێکوپێکی دەسەڵات بدەم".

ئەم هەنگاوەی راوێژکارەکەی نەمسا رۆژێک دوای کشانەوەی پارتی لیبراڵی نەمسا دێت لە دانوستانەکانی پێکهێنانی حکومەتی هاوپەیمانی، کە ئامانج لە پێکهێنانی ئەو هاوپەیمانییە پەراوێزخستنی "پارتی ئازادی"ـی راستڕەوی توندڕەو بوو لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ، لە کاتێکدا لە هەڵبژاردنی مانگی ئەیلولی رابردوودا، ئەو پارتە زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێنا، بەڵام نەیتوانی هاوبەشێک بۆ پێکهێنانی حکومەت بدۆزێتەوە.

پارتی گەل، کە کارل نێهامەر سەرۆکایەتی دەکات پلەی دووەمی لە هەڵبژاردنەکەدا بەدەستهێنا و سۆسیال دیموکراتەکانیش لە پلەی سێیەمدا بوون.

loading....