بەتەمەنترین کەسی جیهان لە 116 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

ژنێکی ژاپۆنی کە وەک بەتەمەنترین کەسی جیهان ناوی لە کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان تۆمارکرابوو، لە تەمەنی 116 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ریۆسۆکی تاکاشیما، سەرۆکی شارەوانیی "ئاشیا" لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، تۆمیکا ئیتوکا خاوەنی چوار منداڵ و پێنج نەوە بووە، رۆژی 29ـی کانونی یەکەمی رابردوو، لە خانەی بەساڵاچووانی لە شاری "ئاشیا" لە باشووری ژاپۆن کۆچی دوایی کرد.
ئیتۆکا، 23ـی ئایاری 1908 لە ناوچەی "ئۆساکا" لە نزیک شاری "ئاشیا" لەدایکبووە و دوای مردنی "ماریا برانیاس مۆریرا"ـی ئیسپانی لە مانگی ئابی 2024دا لە تەمەنی 117 ساڵیدا، وەکو بەتەمەنترین کەسی جیهان پۆلێن کرا.
ئیتوکا، لە گەنجیدا یاریزانی بالە بووە، لەژیانیدا چەندین شەڕ و پەتا و شۆڕش و گۆڕانکاریی جیاوازی بینیوە.
لە راگەیەندراوێکی رۆژنامەوانیدا کە لەلایەن ئەنجوومەنی شارەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوەکراوە، کە "ئیتوکا" لە تەمەنی پیریدا زۆر حەزی لە مۆز و خواردنەوەی بەناوبانگی کالێبی ژاپۆنی بووە.
دوای مردنی تۆمیکۆ ئیتوکا، ئێستا "ئینا کانابارو لوکاس"ی بەڕازیلی وەکو بەتەمەنترین کەس لە جیهاندا هەژمار دەکرێت کە تەمەنی 116 ساڵە و 16 رۆژ پاش ئیتوکا لەدایکبووە.