پەیکەرێکی گرانبەها لە ماڵی هونەرمەندێکی بەریتانیا دزرا

test

پەیکەرێکی گرانبەها لە ماڵی یەکێک لە هونەرمەندە ناسراوەکانی بەریتانیا دزراوە و گەڕان بەشوێنیدا بەردەوامە.

پەیکەرێکی بڕۆنزیی گرانبەها، کە نرخەکەی 60 هەزار پاوەندە، لە ماڵی یەکێک لە هونەرمەندە ناسراوەکانی بەریتانیا و جیهان دزراوە و بە گوتەی پۆلیس، سەرەتای کانوونی یەکەمی 2024 لە باخچەی ماڵەکە دزراوە.

پەیکەرەکە گوزارشتە لە گوڵێکی بڕۆنزی، بەرزییەکەی مەترێک و 57 سانتیمە و واژۆی تایبەتی ئان کیوری لەسەرە، کە یەکێکە لە خانمە هونەرمەندە دیارەکانی بەریتانیا و کارەکانی بە سەدان هەزار پاوەند مەزەندە دەکرێن.

تاوەکو ئێستا، هیچ کەسێک وەکو گومانلێکراو دیارینەکراوە و لێکۆڵینەوەی پۆلیس لەسەر رووداوەکە بەردەوامە.

loading....