بافتا فیلمە نوێیەکەی پادینگتۆنی لە پۆلی خۆیدا بەربژێر نەکردووە

فیلمە بەناوبانگە نوێیەکەی "Paddington" لە لیستی بەرهەمە خێزانییەکانی بافتا نییە، بەڵام هێشتا هیوای بە بردنەوەی خەڵاتە.
پۆلی فیلمی خێزان و منداڵان، نوێترین پۆلی خەڵاتە لەچوارچێوەی بافتا، گەرچی فیلمە نوێیەکەی پادینگتۆن، بە ناونیشانی "Paddington in Peru" یەکێکە لە دیارترین فیلمە دیارەکانی بەریتانیا بۆ ئەم پۆلە سینەماییە، بەڵام ناوی لە لیستی بەربژێرەکاندا نەهاتووە.

ساڵی 2024، ئەم فیلمە زیاد لە هەر بەرهەمێکی سینەمایی داهاتی لە سینەماکانی بەریتانیا کۆکردەوە، لەلایەن زۆرێک لە بینەرانەوە ستایش کرا، لەلای رەخنەگران جێی سەرنجە لە پۆلی خۆیدا ناوی لە لیستی خەڵاتەکانی بافتا نەهاتووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، فیلمەکە هێشتا بەربژێرە بۆ بردنەوەی خەڵات، لەوانە خەڵاتی باشترین فیلمی بەریتانی.

ناوی پادینگتۆن پاش ئەوە دێت، لەماوەی رابردوودا، لیستی درێژی بەربژێرانی خەڵاتەکانی بافتا بڵاوکرایەوە و بڕیارە رێکەوتی 15ی کانوونی دووەم لیستی کۆتایی تێکڕای بەربژێرەکان بڵاوبکرێتەوە و رێکەوتی 18ی حوزەیران دابەش بکرێن.