بەهای لیرەی سووری لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی تۆمارکرد، بەجۆرێک یەک ملیۆن لیرە بە 170 هەزار دینارە.
دابەزینی بەهای لیرە دوو هۆکارى هەیە، یەکەمیان بۆ بڕیارێکی بانکی ناوەندیی سووریا لە کۆتا رۆژەکانی ساڵی رابردوو دەگەڕێتەوە، کە رێگەی بە هاوڵاتییانی سووری داوە پارە حەواڵە بکەن، بەجۆرێک بڕەکەی لە پێنج ملیۆن زیاتر نەبێت، ئەمەش بەو واتایە دێت، کە لیرەی سووری لە وڵاتەکە دەچێتە دەرەوە.
هۆکارى دووەمی بەرزبوونەوەکەش ئەوەیە، بڕێکی زۆر لیرەى سوورى لە ئێرانەوە دەچێتە ناو بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستانەوە و بەشێوەیەکی گشتیش خواست لەسەر کڕینی نەماوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، لەسەرەتاى پێشهاتەکانى سووریا لیرە بەرزبوونەوەی تۆمارکردبوو، لەیەکەم رۆژی کەوتنی دەسەڵاتى بەشار ئەسەد، بەهای یەک ملیۆن لیرە گەیشتە 300 هەزار دینار و لە سێ رۆژى دواتر بەهاکەی بۆ 600 هەزار دینار بەرزبووەوە.