یەکێک لە گومانلێکراوەکانی رووداوەکەی لیام پەین دەستگیرکرا

test

بە تۆمەتی پێدانی ماددەی هۆشبەر، یەکێک لەو گومانلێکراوانە دەستگیرکرا، کە لە دۆسیەی مردنی لیام پەین تێوەگلاون.

هەینی رابردوو، پۆلیسی ئەرجەنتین، پاڵپشت بەو بەڵگانەی لەبەردەستیاندایە، پیاوێکیان بە تۆمەتی پێدان و بەخشینی ماددەی هۆشبەر بە لیام پەین دەستگیرکردووە، کە لە شەوی مردنەکەیدا، مامەڵەی لەگەڵ کردووە.

لیام پەین، یەکێک بوو لە دیارترین گۆرانیبێژەکانی بەریتانیا و جیهان، لە سەردەمی دروستبوونی گروپی وەن دایرێکشن، لە سەرەکیترین ئەندامەکانی بوو، رێکەوتی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، لە تەمەنی 31 ساڵییدا و بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە نهۆمی سێیەمی باڵەخانەیەک لە ئەرجەنتین، گیانی لەدەستدا.

ئێستا لێکۆڵینەوەکان پێشنیازی ئەوە دەکەن، هۆکاری کەوتنە خوارەوەی لیام پەین، لەهۆشچوون بووە و بەهۆی ئەو ماددەی هۆشبەرەوە هۆشی نەماوە کە لەو شەوەدا بەکاریهێناوە.

loading....