وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، دەستیان بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی و چاودێری کۆمەڵایەتی کردووە .
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، لەلایەن فەرمانگەی ژمێریارییەوە مووچەی مانگی کانوونی دووەمی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی و چاودێری کۆمەڵایەتی خراوەتەسەر هەژماری دەستەی خانەنشینی نیشتمانی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی لەڕێگەی کورتەنامەیەکەوە ئاگادار دەکرێنەوە و دەتوانن سەردانی ئامێرەکانی راکێشانی پارە بکەن و مووچەکانیان وەربگرن.
وەزارەتی دارایی عێراق ئەوەشی خستووەتەروو، مووچەی خانەنشینان و تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی بەتەواوی دابینکراوە و بەهیچ شێوەیەک کەمی نەختینەییان نیە و تەواوی ئەو دەنگۆیانەی باس لە کەمی نەختینەیی دەکەن دوورن لە راستییەوە.
دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەم لە عێراق لەکاتێکدایە، لە ئەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردووی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرا و تاوەکو ئێستا چارەنووسی مووچەی مانگی کانوونی یەکەم نادیارە.