زێلێنسکی: ترەمپ تواناى هەیە پوتن ناچار بە ئاشتى بکات

کەناڵ8 06/01/2025
test
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، فۆتۆ: AP

ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، گەشبینە بە توانای دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوى ئەمریکا بۆ ناچارکردنی رووسیا بۆ چوونە ناو دانوستانەکانی ئاشتی و کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا.

زێلێنسکی لە دیمانەیەکدا رایگەیاند، لەگەڵ ترەمپ دەگەنە رێککەوتن و گرەنتی ئەمنیی بەهێز بۆ ئەوروپا دابین دەکەن و دواتریش دەتوانن قسە لەگەڵ رووسەکان بکەن.

راشیگەیاندووە، ترەمپ ئیرادە و توانای هەیە و ئەو و گەلى ئۆکرانیا پشتى پێدەبەستن، چونکە هێزی ئەوەندەی هەیە فشار لە پوتن بکات بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانیدا بەڵێنیدا بە خێرایی ئاشتی لە ئۆکرانیا بەدیبهێنێت، بەبێ ئەوەی باس لەوە بکات چۆن ئەو کارە دەکات. هەروەها بە توندیی رەخنەی لە هاوکارییە سەربازییە بەرفراوانەکانی واشنتن گرت کە لە سەردەمی ئیدارەی جۆ بایدن بۆ ئۆکرانیا رەوانە کراون.

06/01/2025
loading....