خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆب دابەشکران

خەڵاتە سینەمایی و تەلەڤزیۆنییەکانی گۆڵدن گڵۆب دابەشکران، بۆ ساڵی 2025 ژمارەیەک لە دیارترین کەسایەتیی و بەرهەمەکانی پار بوون بە براوە و چەندین خەڵاتیان لەگەڵ خۆیاندا بردەوە.
فیلمی "Emilia Perez" گەورەترین براوەی ئەمساڵ بوو لە خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆب، توانی بە بردنەوەی چوار خەڵات، سەرنجی هەمووان بەلای خۆیدا رابکێشێت و زۆرینە ستایشی بکەن.

لە بەرەیەکی دیکەدا، فیلمی "The Brutalist"، توانی بە بردنەوەی سێ خەڵات لە دیارترین بەرهەمەکانی رێوڕەسمەکە بێت، ئەمەش لەکاتێکدایە، هەریەک لە فیلمەکانی "Conclave" و "Anora" کە باس و خواسێکی زۆریان لەسەر بوو، نەیانتوانی ببن بە براوەی هیچ خەڵاتێک.
لە پۆلی خەڵاتە تەلەڤزیۆنییەکاندا، وەکو هەمووان چاوەڕوانیان دەکرد، زنجیرە درامای "Shogun"، توانی دیارترین بەرهەم بێت و ببێت بە براوەی چوار خەڵات، بەدوایدا، "Baby Reindeer" دوو خەڵاتی بردەوە.
تەواوی لیستی براوەی خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆب بۆ ساڵی 2025، بەم جۆرەی خوارەوەیە:
باشترین فیلمی درامی
The Brutalist

باشترین فیلمی موزیکاڵ یان کۆمیدی
باشترین فیلمی نا-ئینگلیزی
Emilia Perez

باشترین ئانیمەیشن
Flow

دەستکەوتی سینەمایی و بۆکس ئۆفیس
Wicked

باشترین ئەکتەری دراما
Adrien Brody

باشترین خانمە ئەکتەری موزیکاڵ یان کۆمیدی
Demi Moore

باشترین ئەکتەری موزیکاڵ یان کۆمیدی
Sebastian Stan

باشترین خانمە ئەکتەری پاڵپشت
Zoe Saldana

باشترین ئەکتەری پاڵپشت
Kieran Culkin

باشترین دەرهێنەر
Brady Corbet

باشترین سکرینپلەی
Peter Straughan

باشترین گۆرانیی رەسەن
El Mal

باشترین موزیکی رەسەنی فیلم
Challengers

باشترین زنجیرەی درامی
Shogun

باشترین زنجیرەی موزیکاڵ یان درامی
Hacks

باشترین زنجیرەی سنووردار
Baby Reindeer

باشترین خانمە ئەکتەری دراما
Anna Sawai

باشترین ئەکتەری دراما
Hiroyuki Sanada

باشترین خانمە ئەکتەری کۆمیدی یان موزیکاڵ
Jean Smart

باشترین ئەکتەری کۆمیدی یان موزیکاڵ
Jeremy Allen White

باشترین خانمە ئەکتەری زنجیرەی سنووردار
Jodie Foster

باشترین ئەکتەری زنجیرەی سنووردار
Colin Farrell

باشترین خانمە ئەکتەری پاڵپشت بۆ تەلەڤزیۆن
Jessica Gunning

باشترین ئەکتەری پاڵپشت بۆ تەلەڤزیۆن
Tadanobu Asano

باشترین نواندنی ستاند ئەپ کۆمیدی بۆ تەلەڤزیۆن
Ali Wong
