هۆزیار ئاشتی، خوێندکاری کۆلێجی پزیشکی
ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختە رێگەیەکە بۆ دیاریکردنی پێشوەختەی نەخۆشییەکان لە ئەو کەسانەی کە مەترسییان لەسەرە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکی دیاریکراو. لەڕێگەی ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکییەکانەوە بە مەبەستی باشترکردنی بەرەنجامی کۆتایی نەخۆشییەکە و چارەسەرکردنی لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا.
دیارترین ئەو پشکنینە پێشوەختانەی کە پێویستە ئەنجامبدرێن
- ئەنجامدانی پشکنینی مەمۆگرافی لە خانمانی سەروو 40 ساڵ بە مەبەستی دیاریکردنی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک.
- ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختەی کۆڵۆنۆسکۆپی (نازوری کۆلۆن) لە کەسانی سەروو 50 ساڵ بەمەبەستی دیاریکردنی پێشوەختەی شێرپەنجەی کۆڵۆن
- ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختەی (pap smear) لە خانمانی سەروو 25 ساڵ بە مەبەستی دیاریکردنی پێشوەختەی شێرپەنجەی ملی منداڵدان.
- ئەنجامدانی پشکنینی پێ وەختە بۆ دیاریکردنی نەخۆشییەکانی دڵ. شایەنی باسە ئەو کەسانەی کەسێکی نزیکی خێزانەیەکان تووشبووی یەکێک لەو نەخۆشییانە بێت، پێوسیتە لە کاتێکی زووتردا دەست بکەن بە پشکنینی پێشوەختە تەنانەت لە کاتی نەبوونی نیشانەشدا.