یانەی بەرشلۆنە، رۆژی چوارشەممە گەشت دەکات بۆ سعودیە و لە جامی سوپەری ئیسپانیا رووبەڕووی ئەتلەتیک بلباو دەبێتەوە، هانسی فلیک دوو یاریزانی ئامۆزا بانگهێشتی پێکهاتەکەی دەکات.
هانسی فلیکی راهێنەر، دانی ئۆلمۆ و پاو ڤیکتۆریش لەگەڵ خۆی دەهێنێت، کە یانەکە سەرکەوتوو نەبوو لە تۆمارکردنی ناوییان، لەبەر ئەوە پێویستی بە یاریزانی دیکەیە یارییبکەن.
بە گوێرەی رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، فێران تۆرێسیش دەگەڕێتەوە و بەشداریی دەکات، هەروەها هانسی فلیک بانگهێشتی هەریەکە لە تۆنی فێرناندێز و گویلێ فێرناندێز بۆ سعودیە دەکات بۆ یارییەکەیان بەرامبەر بلباو، هەردوو یاریزانەکە ئامۆزان و لە تیمی دووەمی بەرشلۆنە یارییدەکەن، تەمەنییان 16 ساڵە، گویلێ ناوەڕاستتکارە و تۆنیش هێرشبەرە، هانسی فلیک دەتوانێت وەک یاریزانی یەدەگ بەکارییان بهێنێت و بۆ یەکەمجار چانسییان پێبدات توانای خۆیان بسەلمێنن.
بڕیارە بەرشلۆنە لە بەرواری 8ـی ئەم مانگە واتە رۆژی چوارشەممە لە جامی سوپەری ئیسپانیا رووبەڕووی ئەتلەتیک بلباو ببێتەوە، کە پاڵەوانێتییەکە لە وڵاتی سعودیە ئەنجامدەدرێت و موندۆ دیپۆرتیڤۆ رایگەیاند، هانسی فلیک سەرجەم یاریزانە پێکراوەکان و پاو ڤیکۆتۆر و دانی ئۆلمۆشی بانگهێشت کردووە.