ئێڵڤس پرێسڵی.. ئایکۆنی گۆرانیی و ئەستێرەی سینەمای ئەمریکی

test

ئێڵڤس پرێسڵی، یەکێکە لە دیارترین گۆرانیبێژەکانی ئەمریکا و جیهان، لە مێژووی کولتووری پۆپ و رۆکدا، بە ئایکۆن دادەنرێت و تاوەکو ئێستاش هەوادارانی ستایشی دەکەن.

ئێڵڤس ئارۆن پرێسڵی، رێکەوتی هەشتی کانوونی دووەمی 1935 لە ئەمریکا لەدایکبووە، لە سەدەی بیستەمدا، بووە بە دیارترین ئایکۆنی پیشەسازیی گۆرانی و موزیکی ئەمریکا و جیهان، لە سەدەی بیستەمدا ناوبانگێکی زۆری جیهانیی بەدەستدەهێنێت و لە سایەی ژانرای رۆک ئان رۆڵدا دەبێت بە گەورەترین هونەرمەند.

پرێسڵی بە رێچکە شکێن و رێخۆشکەری باندی چوار کەسیی گۆرانیی دادەنرێت، کە پاش خۆی، بەدرێژایی کولتووری وڵاتانی رۆژئاوا، کاریگەریی دروستدەکات و لێشاوێک لە هونەرمەندە چوارینەکان دروستدەبن.

ساڵی 1958، لە ریزی سوپای ئەمریکا خزمەتی کردووە و لە ئەڵمانیای رۆژئاوا جێگیر بووە، پاش ئەم ئەرکە سەربازییەی، دەگەڕێتەوە بۆ ئەمریکا و وەکو ئەستێرەیەکی دیار لە جیهانی سینەمای ئەمریکا دەدرەوشێتەوە، بۆ ماوەی حەوت ساڵ هیچ ئاهەنگێکی راستەوخۆ ئەنجامنادات.

لە مێژووی پیشەسازیی گۆرانیی و موزیکدا، پرێسڵی لە دیارترین ناوەکانە، بەدرێژایی تەمەنە هونەرییەکەی، بەنزیکەی 800 گۆرانیی تۆمارکردووە، لە سەرانسەری جیهانیشدا زیاتر لە 600 ملیۆن تۆماری فرۆشتووە، لە جیهانی سینەماشدا، وەکو ئەکتەر، لە 31 فیلمدا بەشداریی کردووە و رۆڵی گێڕاوە.

رێکەوتی 16ی ئابی 1977، بەهۆی جەڵتەی دڵ، لە تەمەنی 42 ساڵییدا و لە ترۆپکی پیشە هونەرییەکەیدا کۆچی دوایی کردووە.

loading....