بەرشلۆنە یاریزانێکی تۆتنهامی دەوێت

test

،یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی بە ئامانجی بەهێزکردنی ریزەکانی، ئۆفەرێکی بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی سۆن هیونگ مین کاپتنی تۆتنهام ئامادەکردووە.

رۆژنامەی زە سەن رایگەیاند، ناوی ئەستێرەکەی تۆتنهام بە یانەی بەرشلۆنە بەستراوەتەوە، بەڵام یانەکە توانای دارایی زۆر خراپە، هەر لەبەرئەوەشە تاوەکو میرکاتۆی هاوینە چاوەڕی دەکات بۆ ئەوەی بەخۆڕایی تواناکانی کاپتنە کۆرییەکەی تۆتنهام بەدەستبهێنێت.

هاوکات دەنگۆی ئەوەش هەیە، بەرشلۆنە لە میرکاتۆی هاوینەدا چاوەڕێی جۆشوا کیمیچ و لیرۆی سانێ دەکات، کە هەردووکییان لە بایرن میونشنن.

گرێبەستی سۆن هاوینی ئەمساڵ کۆتاییدێت و چەندین یانەی دیکەش چاوییان لە ئەستێرەکەی سپێرزە، کە تەمەنی 32 ساڵە و دوایینجار ساڵی 2021 بوو گرێبەستەکەی لەگەڵ تۆتنهام نوێکردەوە.

سۆن هیونگ مین، لەگەڵ تۆتنهام 629 یاریی ئەنجامداوە، خاوەنی 234 گۆڵ و 104 ئەسیستە.

بەرشلۆنە لە میرکاتۆی زستانە کێ دەگوازێتەوە؟

هاوکات بەرشلۆنە لە میرکاتۆی زستانەدا دەیەوێت گفتوگۆ لەگەڵ یاریزانەکانی وەک کیمیچ، سانێ، جۆناسان تا و سۆن بکات بۆ ئەوەی لە میرکاتۆی هاوینەدا بەتەواوی بیانگوازێتەوە و لە رووی داراییشەوە زۆر لەسەرییان نەکەوێت.

چارەنووسی ئۆلمۆ و ڤیکتۆر چی لێدێت؟

یانە  کەتەلۆنییەکە پێویستی بە رێکخستنەوەی ریزەکانی هەیە بەتایبەت دوای ئەوەی نەیتوانی ناوی دانی ئۆلمۆ و پاو ڤیکتۆر تۆماربکات، چارەسەریش ئەوەیە ئەو دوو یاریزانە بە خواستن بڕۆنە یانەی دیکەوە.

دانی ئۆلمۆ یەکێکە لەو یاریزانانەی چاوێکی زۆری لەسەرە و لەلایەن چەندین یانەی وەک ئارسیناڵ، پاریس سانجێرمان، ئەی سی میلان و چێڵسی داواکراوە.

loading....