ئەمشەو لە جامی سوپەری ئیتاڵیا دێربی میلانە

test

دوو رکابەرە مێژووییەکەی ئیتاڵیا، بۆ دووەمجار لەم وەرزەدا رووبەڕوودەبنەوە، جاری یەکەم لە سێریا ئەی بوو، ئەمجارە لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیتاڵیایە.

ئینتەرمیلان و ئەی سی میلان لە یاریگەی کینگدۆم ئارێنا لە ریازی پایتەختی سعودیە رووبەڕوودەبنەوە و یارییەکەش کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدرێت.

پێشبینیکردن سەختە بۆ دوو جەمسەرەکە، چونکە هەردووکییان یەکێکن لە دوو گەورەکەی ئیتاڵیا و هەردووکیان لەم پاڵەوانێتییەدا ئاستێکی نایابیان پێشکەشکردووە.

مارە شینەکانی ئینتەر لەم وەرزەدا تەنیا دوو شکستییان هەیە، دواین جاریش لە جامی سوپەر لە ئاتالانتای بردەوە، کە یەکێکە لە بەهێزترینەکانی سێریا ئەی.

لە بەرامبەردا بیگ میلانیش شەش شکستی تۆمارکردووە، بارودۆخی یانەکە ئەمساڵ باشترە و دەیانەوێت بگەڕێنەوە سەر رێچکەی بردنەوەی ناسناوەکان.

ئەرکی میلان ئاسان نییە، چونکە ئینتەر چاوی لە چوارەم ناسناوی لەسەریەکی جامی سوپەرە، بیگ میلانیش خۆی لە وەرزی 2016\2017ـەوە لە بەدەستهێنانی ئەم ناسناوە دوورکەوتووەتەوە.

هەردوو یانەکەش لە تواناکانی چەند یاریزانێکییان بێبەشدەبن، لە ئینتەر سیمۆنی ئینزاگی راهێنەر بێبەشدەبێت لە تواناکانی هەریەکە لە ئاکێربی، دی جینارۆ و پاڤارد و گومانیش لە ئامادەبوونی کۆرێیا و مارکۆس تورام دەکرێت، لە ریزەکانی ئەی سی میلانیش شەش یاریزان ئامادەنابن لە نمونەی ئۆکافۆر، چەکویزی، فلۆرێنزی، لیاو.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئینتەرمیلان:

سۆمەر

باستۆنی، دێ ڤریج، بیسێک

چاڵهانۆگلو

دیمارکۆ، مکیتاریان، بارێیا، دەمفریس

لاوتارۆ، مەهدی تاریمی

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئەی سی میلان:

مایک ماینان

رۆیال، تۆمۆری، تیاو، تیۆ هێرناندێز

یونس موسا، فۆفانا، رێیندەرز

پولیسیچ، مۆراتا، خیمینێز

loading....