سەرۆکی فەڕەنسا: بەرامبەر جەنگاوەرانی کورد بەوەفا دەبین

کەناڵ8 06/01/2025
test
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، فۆتۆ: AFP

سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند، وڵاتەکەی چاودێریی هەنگاوەکانی گواستنەوەی دەسەڵات لە سووریا دەکات و دەشڵێت، "بەرامبەر جەنگاوەرە کوردەکان بەوەفا دەبین."

ئیمانوێل ماکرۆن لە وتارێکدا کە لە کۆبوونەوەی ساڵانەی باڵیۆزانی فەڕەنسا پێشکەشیکرد ئاماژەی بەوەکرد، "نابێت بە سادەیی سەیری گۆڕینی دەسەڵات لە سووریا بکەین."

ماکرۆن گوتیشی، فەڕەنسا بە وردی و پشوودرێژانە چاودێریی گواستنەوەی دەسەڵات لە سووریادا دەکات، تاوەکو سووریایەکی ئازاد دێتە ئاراوە کە رێز لە فرەیی نەتەوەیی و سیاسی و تائیفی دەگرێت.

لە وتارەکەیدا سەرۆکی فەڕەنسا بەڵێنیدا، "وڵاتەکەی بە وەفا بێت بەرامبەر جەنگاوەرە کوردەکان کە هاوپەیمانی رۆژئاوابوون بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بە تایبەتی رێکخراوی داعش."

06/01/2025
loading....