تیپى تۆپى پێى یانه‌ى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان، بۆ ئاماده‌كارى یارییه‌كانى داهاتووى خولى نایابى كوردستان چه‌ند گرێبه‌ستێكى نوێى ئه‌نجامداوه و پێنج یاریزانیش ریزه‌كانى یانه‌كه‌یان به‌جیهێشتووه.
هه‌رێم لالۆ، سه‌رپه‌رشتیارى تیپى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان به كه‌ناڵ8ـى راگه‌یاند، هه‌ریه‌كه له‌یاریزانان ،نیما نه‌عیمى، بیلال عه‌لى، شاهۆ ئه‌حمه‌د، شوانه كه‌مال و یاریزانى پیشه‌گه‌ر وه‌حید په‌یوه‌ندییان به‌تیپه‌كه‌وه نه‌ماوه.
هاوكات ره‌زا عه‌دنان، له یانه‌ى كازمیه‌ى به‌غداده‌وه گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ ده‌ربه‌ندیخان واژۆ كردووه، له رۆژانى داهاتووش به‌پێى پێویستى راهێنه‌ر گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانى دیكه ئه‌نجامده‌ده‌ن.
یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان دواى ئه‌نجامدانى دوانزه یاریی له‌خولى نایابى كوردستان خاوه‌نى دوانزه خاڵه‌و له‌پله‌ى شه‌شه‌مى ریزبه‌ندیی خوله‌كه دێت.