سەرۆکوەزیرانی کەنەدا دەستیلەکارکێشایەوە
ئارام یوسف 06/01/2025

جەستن ترۆدۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە سەرۆکایەتیی حکومەت و حیزبەکەی پێشەشکرد و رایگەیاند، هەرکاتێک حیزبەکەی شوێنگرەوەیەکی نوێی دەستنیشانکرد، پۆستەکەی جێدەهێڵێت.
ترۆدۆ، لە ساڵی 2015ـەوە سەرۆکوەزیرانی کەنەدایە، لە ئۆتاوای پایتەخت بە رۆژنامەوانانی گوت، "پاش قەیرانێکی سیاسیی دوور و درێژ و هاندانم لەلایەن گەورە هاوپەیمانە لیبڕاڵەکانمەوە، ئەمڕۆ وەک سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پارتەکەم، دەستلەکاردەکێشمەوە".
پاش دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکوەزیران، ترۆدۆ سەرکردایەتیی حیزبەکەی کرد بۆ بردنەوە لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ساڵانی 2019 و 2021.
بەگوێرەى دوایین راپرسییەکان، ترۆدۆ لە ئێستادا بە 20 خاڵ لە پاش پیێر پۆیلیڤر، رکابەرە سەرەکییەکەیەوە دێت.
loading....