سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق: پارەی دیکە بۆ مووچەی مانگی 12 نانێردرێت

کەناڵ8 06/01/2025
test
فۆتۆ: کەناڵ8

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، هیچ گوژمە پارەیەکی دیکە بۆ مووچەی مانگی 12ـی ساڵی رابردوو بۆ هەرێمی کوردستان نانێرن و هیچ دەسەڵات و رێکارێکیش نییە تاوەکو بتوانن پارەی دیکەی پێ بنێرن.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە کەناڵ8ـی راگەیاند، هیچ گوژمە پارەیەکی دیکە بۆ مووچەی مانگی 12ـی ساڵی رابردوو بۆ هەرێمی کوردستان نانێردرێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەتی دارایی عێراق پابەندبووە بە رێکارە یاساییەکان و یاسای بودجەوە، لەبەرئەوەی ساڵی دارایی 2024 داخراوە، هیچ رێکارێک و دەسەڵاتێک نییە رێگەخۆشکەربێت بۆ ئەوەی پارەی دیکە بۆ مووچەی مانگی 12 دابینبکرێت.

وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 441 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2024 ناردووە و هیچ روونکردنەوەیەکیشی لەبارەی کەمی پارەکە نەداوە، لەو بارەیەوە سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی دەڵێت: هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ گلدانەوەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ شەش مانگی دووەمی ساڵی 2024.

06/01/2025
loading....