بومەلەرزەیەکى بەهێز پایتەختى نیپاڵى هەژاند

test
دیمەنى شارى کاتماندووى پایتەختى نیپاڵ. فۆتۆ: AP

بومەلەرزەیەکى بەهێز شارى کاتماندووى پایتەختى نیپاڵى هەژاند و بەگوێرەى دەستەى جیۆلۆجى ئەمریکى، گوڕى بومەلەرزەکە 7.1 پلە بووە بە پێوەرى رێختەر.

دەستەى جیۆلۆجى ئەمریکى بڵاویکردووەتەوە، بومەلەرزەکە لە ناوچەیەکى چۆڵى داوە لە چیاى هیمالایا و نزیک چیاى ئێڤێرێست، دانیشتووانى شارى کاتماندووى پایتەختى نیپاڵ هەستیان بە بەهێزیى بوومەلەرزەکە کردووە.

روونیشکراوەتەوە، ناوەندى بومەلەرزەکە 93 کیلۆمەتر لە شارى لوبوش لە نیپاڵ دووربووە، کە هاوسنوورە لەگەڵ تیبت و چین.

ئاژانسى فرانس پرێس بڵاویکردووەتەوە، بەهۆى بەهێزیى بومەلەرزەکەوە تەلارەکانى شارى کاتماندوو لەریونەتەوە.

loading....