ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەکەی تبت گەیشتە 53 کەس

test

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 7ـی کانوونی دووەمی 2025 بومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.8 پلەی رێختەر ناوچەی تبتی لە باشووری رۆژهەڵاتی چین هەژاند و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا 53 کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئاژانسی شینخوای چینی دەڵێت، بومەلەرزەکەی ئەم بەیانییەی هەرێمی تبت لە نزیک زنجیرەچیای هیمالایا بەهێزترین بومەلەرزە بووە لە پێنج ساڵی رابردوودا، بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر باڵەخانەی ناوچەکە داڕماون.

گوڕی بومەلەرزەکە لەلایەن سەنتەری تۆڕەکانی بومەلەرزەی چینەوە بە 6.8 پلە تۆمارکراوە، بەڵام لێکۆڵینەوەی جیۆلۆجیی ئەمریکا بومەلەرزەکەی بە گوڕی 7.1 دیاریکردووە.

هاوکات کاریگەرییەکانی بومەلەرزەکە لە نیپاڵیش دەرکەوتووە، کە هاوسنوورە لەگەڵ تبت، بەڵام لەوێ هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

loading....