چیرۆکی دەستکێشەکەی سانۆس

test

کارەکتەری سانۆس، یەکێکە لە دیارترین دژەپاڵەوانەکانی جیهانی مارڤڵ، ئەم کارەکتەرە، خاوەنی یەکێک لە بەناوبانگترین دەستکێشەکانی ئەم جیهانەیە، کە لەڕێگەی "بەردە ناکۆتاکانەوە" هەوڵی بەدەستهێنانی هێز و دەسەڵات دەدات.

دۆزینەوەی دەستکێشێکی مێژوویی، کە هاوشێوەی دەستکێشەکەی سانۆسە، دەنگۆی لەنێو هەوادارانی مارڤڵ دروستکردووە و ئاماژە بەوە دەدەن؛ ئەم دەستکێشە لە راستییدا هەیە و هەوڵی شاردنەوەی دەدرێت.

بەڵام راستیی چیرۆکەکە دەگەڕێتەوە بۆ قەشە تێریزای وڵاتی ئیسپانیا، کە بە تێریزای ئاڤیلاش ناسراوە و لە جیهانی کریستیانییدا یەکێکە لە دیارترین کەسایەتییە ئاینییەکان، خاوەنی دەستکێشێکی رازێندراو بە بەردی بەنرخ بووە و شێوەکەی لە دەستکێشەکەی سانۆسەوە نزیکە.

بەگوێرەی شارەزایانی مێژوو، ئەم دەستکێشە خاوەنی هیچ تایبەتمەندیی و جیاوازییەک نییە جگە لەوەی لەلایەن قەشە تێریزاوە لەدەستکراوە، پێشبینییش دەکەن، دروستکەرانی جیهانی مارڤڵ، سوودێکی زۆریان لە شێوازی دروستکردن و پێکهاتنی ئەم دەستکێشە وەرگرتبێت بۆ کارەکتەرە شەڕخوازەکەیان.

loading....